لە سنووری هەڵەبجە

سەرمای لەناکاوی ئەم چەند رۆژە رزقی کارگەکانی شەربەتی ھەناری داوە

964+

ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە

چەند ساڵێکە، کارگەی دەنک کردن و گوشینی ھەنار، لە ناوچەکە روو لە زیادبوونە و بەھۆی ئاسانکاری بۆ خاوەنباخەکانی ھەنار، گرنگی زۆری پێدراوە چەندین کارگەی جۆراوجۆر ھێنراون و لە وەرزی پایزدا دەخرێنە کار.

شرام حەمزە، خاوەنی یەکێک لە کارگەکانی ھەنارە لە هەڵەبجە بە 964ـی وت: “نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما لەناکاودا، خاوەنباخەکانی ترساندووە و خەمی شەقبوونی ھەنارەکانیان ھەیە، بۆیە زووتر لە وادەی خۆی ھەوڵدەدەن، ئەو ھەنارانەی کوالیتیان باشنییە، بیانکەنە شەربەت و دواتریش بکرێنە رووبەھەنار”.

بە وتەی شرام حەمزە، ئەگەرچی لە سەرەتای مانگی 10ـەوە کارگەکەیان دەخەنە کار، بەڵام ساڵانی پێشوو لەم کاتەدا جموجوڵی کەمتر ھەبوو، بەڵام سەرمای ئەم چەند رۆژە جموجوڵەکەی زیاتر کردووە، بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو.

بە گشتی وەرزی رنین و درووستکردنی رووبەھەنار، لە سەرەتای مانگی 11ـەوە دەستپێدەکات و تا کۆتایی مانگی 12 بەردەوام دەبێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئەمساڵ بازاڕی رووبەهەنار کزە

ئەمساڵ بازاڕی رووبەهەنار کزە