"كێشه‌ بۆ موچه‌كانیان دروست ده‌بێت"

1500 وارسی شه‌هید له‌ راپه‌ڕین UPN یان دروست نه‌كردووه‌

 964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ ئیداره‌ى راپه‌ڕین هه‌زار و 500 وارسی شه‌هید تاوه‌كو ئێستا UPN یان دروست نه‌كردووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی شه‌هیدانیش ده‌ڵێت، كێشه‌و گرفت بۆ موچه‌كانیان دروست ده‌بێت.

چه‌ند جارێك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى شه‌هیدان ئاگادارى ئه‌و وارسانه‌ى كردووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا له‌ كۆى پێنج هه‌زار وارس ته‌نیا سێ هه‌زار 500 كه‌س UPN یان دروستكردووه‌.

رێبوار ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی راپەڕین به‌ 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و وارسانه‌ى تاوه‌كو ئێستا UPNیان دروستنه‌كردووه‌ هه‌زار كه‌سیان له‌ رانیه‌ و 500 كه‌سیش له‌ قه‌ڵادزێن.

وتیشی “چه‌ند جارێك ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌ردانمان بكه‌ن بۆ دروستكردنى به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ وارسی شه‌هیدان نه‌هاتوون”.

روونیكرده‌وه‌، پێشتر به‌غدا به‌مه‌به‌ستى داخڵ كردنى موچه‌كانیان بۆ ناو سستم داواى دروستكردنى ئه‌و UPN یان لێكردوون، بۆیه‌ ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر دروستى نه‌كه‌ن كێشه‌ بۆ موچه‌كانیان دروست ده‌بێت”.

تەندروستی هەڵەبجە بۆ 133 کارمەندی: UPN دەربکەن تا موچەکان...

تەندروستی هەڵەبجە بۆ 133 کارمەندی: UPN دەربکەن تا موچەکانتان رانەگیراوە