شەممە پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە
+964
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایكرد، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو پارتی و یه‌كێتی له هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه.
مه‌حموود محه‌مه‌د دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارتی و یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، بە میدیاكانی راگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو پارتی و یەكێتی كۆدەبنه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ش له هه‌ولێر ده‌بێت.
وتیشی، كۆبونەوەكە لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی ده‌بێت.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه 31ـی كانوونی دووه‌م، پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی كۆبووه‌وه و ئێستاش له كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، له‌گه‌ڵ كۆمەڵی دادگەری لە هەولێر كۆبووه‌ته‌وه.
28ی ئەم مانگە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ شاندێکی یەکێتی کۆبوونەوە، لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، بارودۆخی گشتی و هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان، راوسەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاکانی پەیوەست بە رێککەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانەڕوو، هه‌روه‌ها هەردوولا رێککەوتن لە دەرفەتێکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکەی هەردوو شاند ئەنجام بدرێت، كه ئه‌مه‌ش ئه‌نجامه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌بێت.