"شۆفێران سکاڵا دەکەن"

دەرهێنانی کۆبۆنی بەنزین لە کەرکوک زیاتر لە سێ مانگی پێدەچێت

964+

ژووری هەواڵ

لە کەرکوک ئەگەر بتەوێت بەنزینی حکومی بە نرخی هەرزان وەربگریت دەبێت کۆبۆنت هەبێت، مامەڵەی دەرهێنانی کۆبۆنەکەش زیاتر لە سێ مانگی پێدەچێت.

ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک نووسراوێکی ئاڕاستەی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق کردووە و داوای چارەسەرکردنی کێشەی دواکەوتنی دەرهێنانی کۆبۆنی بەنزین دەکات.

کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق تا ئێستا وەڵامی نووسراوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی نەداوەتەوە، ئەندامێکی ئەنجومەکەش دەڵێت، سەردانیان دەکەن و لە نزیکەوە کێشەکەیان پێدەگەیەنن.

ئەمڕۆ شەممە 19.10.2024، پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە 964ـی راگەیاند، رۆژانە ژمارەیەکی زۆر شۆفێر سکاڵا دەبەنە ئەنجومەنەکە و دەڵێن مامەڵەکانیان سێ بۆ چوار مانگ دواکەوتووە، “دەبێت لەو ماوەیەی کە کۆبۆنەکە دوادەکەوێت رێکارێکی جێگرەوە هەبێت و وەسڵێک بدرێت بە شۆفێران”.

لە کەرکوک هەر كەس فۆرمی بایەعییەكەی لەسەر شارەکە بێت، دەتوانێت ببێت بە خاوەنی كۆبۆنی بەنزین، نرخی یەك لیتر بەنزین بە 450 دینار وەردەگیرێت بۆ هەر كەسێك كۆبۆنی هەبێت، ئەگەر كەسێكیش كۆبۆنی نەبێت بەنزین بە نزیکەی هەزار دینار وەردەگرن.

سەرەى بەنزین کەرکوکیشى گرتەوە

سەرەى بەنزین کەرکوکیشى گرتەوە