بۆ بەخێوکردن و سەربڕین

کشتوکاڵی عێراق: بۆ هەرزانکردنی گۆشت ئاژەڵی زیاتر هاوردە دەکەین

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەیەوێت رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت بکات و رایگەیاند، بۆ ئەو مەبەستە پلانی نوێیان داناوە لەبارەی بڕی ئاژەڵی هاوردە کراو.

ئەمڕۆ هەینی 18.10.2024، محەمەد خەزاعی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، چەند پلانێکی دیکەیان داناوە بۆ کەمکردنەوەی نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکان، لەوانەش هاوردەکردنی ئاژەڵی زیاتر بۆ مەبەستی بەخێوکردن و سەربڕین.

بە وتەی محەمەد خەزاعی، لە هەریەک لە وڵاتەکانی سۆماڵ، جیبۆتی لە ئەفریقا و چەند وڵاتێکی دیکەوە دەست دەکەن بە هاوردەکردنی ئاژەڵ.

لە هەرێمی کوردستانیش لە مانگی رابردووەوە هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو دەستی پێکردووەتەوە و ئەوەش خواست بۆ کڕینی گۆشتی بەستوو و خواردنیی کەم دەکاتەوە.

لە ماوەی رابردوودا لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەهۆی کەمی ئاژەڵ لە ناوخۆدا و رێگری لە هاتنی لە بەشێکی دەروازەکانەوە، نرخی گۆشتی سوور بەرزبووەوە و بەجۆرێک لە هەرێمی کوردستان نرخی کیلۆیەک گۆشتی سوور گەیشتە نزیکەی 24 هەزار دینار.

ئاژەڵفرۆشەکانی سلێمانی کۆڵ و باریان دەپێچنەوە

ئاژەڵفرۆشەکانی سلێمانی کۆڵ و باریان دەپێچنەوە