سەرۆکى کۆمیسیۆن بۆ 964+

“ئەگەر لەملاولا خروقاتێک هەبووبێت چارەسەرمان کردووە”

964+

شۆڕش عەبدوڵا- هەولێر

لە کاتى سەردانیکردنى هاوپەیمانێتى تۆڕ و رێکخراوە ناحکومییەکان بۆ چاودێریکردنى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان کە 964 سپۆنسەرى میدیایى تۆڕەکەیە، سەرۆکى کۆمیسیۆن رایگەیاند، پڕۆسەکە تائێستا بە باشى بەڕێوە دەچێت و کێشەمان نەبووە و کاتژمێر 6ـى ئێوارەش ئامێرەکان ئۆتۆماتیکى دەکوژینەوە.

دادوەر عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە 964ـى وت، دڵخۆشم کە کۆمەڵێک رێکخراوى پیشەیى چاودێرى هەڵبژاردنەکە دەکەن و ئەوان شەریکى کۆمیسیۆنن بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردن,

جەختیشى کردەوە، پڕۆسەکە بەباشى بەڕێوە دەچێت و ئەگەر لەملاولا خروقاتێکیش هەبووبێت بە زوویى چارەسەران کردووە.

“کاتژمێر 6ـى ئێوارە، ئامێرەکانى دەنگدان ئۆتۆماتیکى دەکوژێنەوە و کارناکەن”، سەرۆکى کۆمیسیۆن واى بە 964 وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەڕێوەچوونى دەنگدانى تایبەت لە هەرێمى کوردستان

بەڕێوەچوونى دەنگدانى تایبەت لە هەرێمى کوردستان