"چیتر خانمان ناچار نابن بچنە سلێمانی"

سەنتەرێکی مەمۆگرافی پێشکەتوو لە هەڵەبجە دەکرێتەوە

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

تەندروستی ھەڵەبجە گرێبەستی کڕینی ئامێری پشکنینی مەمۆگرافی تایبەت بە نەخۆشیەکانی مەمکی واژۆ کرد و بڕیارە تا سێ مانگی دیکە، ئامێرەکە بگاتە سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمک.

ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجە بە 964ـی وت، “پێشتر لەسەر ئەرکی خێرخوازان، بینایەکی تایبەت بە ستانداردی جیھانی بۆ سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمک دروست کراوە، ئەمڕۆش چوارشەممە 16.10.2024 گرێبەستی کڕینی ئامێری پشکنینی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک واژۆ کراوە  و چیتر پێویست ناکات خانمانی ھەڵەبجە بچنە سلێمانی بۆ پشکنین”.

وتیشی، بەھۆی ئەوەی تا ئێستا ھیچ نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە شێرپەنجە لە ھەڵەبجە بوونی نییە، تووشبوانی شێرپەنجە ناچاربوون بچنە سلێمانی، ھەم بۆ پشکنین و ھەمیش بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بۆیە تا ئێستا ھیچ ئامارێکی وردیان سەبارەت بە تووشبووانی شێرپەنجە لەبەردەستدا نییە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجە راشیگەیاند، ھەڵەبجە لە ھەموو ناوچەکانی دیکە شایستەترە، بۆ ھەبوونی سەنتەر و نەخۆشخانەی تایبەت بە شێرپەنجە، چونکە ھێشتا یەکلایی نەبۆتە کە چەکی کیمیایی تا چەند کاریگەری ھەیە لەسەر گرێ شێرپەنجەییەکان.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

چالاكییەكی وەرزشی بۆ توشبووان و رزگاربووانی شێرپەنجە ...

چالاكییەكی وەرزشی بۆ توشبووان و رزگاربووانی شێرپەنجە ئەنجامدرا

دەرمانی دەردی شێرپەنجە پشکنینی پێشوەختەیە

دەرمانی دەردی شێرپەنجە پشکنینی پێشوەختەیە

لە ماوەی نۆ مانگ لە كەركوك 1070 كەس تووشی شێرپەنجە بوون

لە ماوەی نۆ مانگ لە كەركوك 1070 كەس تووشی شێرپەنجە بوون