لە زاخۆ

لە شەڕی نێوان چەند شۆفێرێکدا کوردێکی باکوری کوردستان کوژرا

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە شەڕی نێوان چەند شۆفێرێکدا لە زاخۆ، کوردێکی باکوری کوردستان کوژرا.

نزیک کاتژمێر حەوتی ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە 15.10.2024 لە گۆڕەپانی وەستانی بارهەڵگرەکان لە سەر رێگای دەروازەی نێودەولەتی ئیبراهیم خەلیل، نزیک گوندی چەمکورک، دەمەقاڵێ لە نێوان چەند شوفێرێک دروست بوو و دواتر گەورە بووەوە و بوو بە شەڕە چەقۆ، لەئەنجامدا شۆفێری بارهەڵگرێک بە سەختی بریندار بوو و دوای گەیاندنی بە فریاکەوتنی زاخۆ گیانی لەدەستدا.

ئەحمەد رەمەزان وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ـی وت، “ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ، هیچ پەیوەندی بە شەڕەکەوە نەبووە، ناوبژیکەر بووە و یەک چەقۆ بەر پشتی کەوتووە، تەمەنیشی نزیکەی 45 ساڵە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەوە کەسە کوردە و خەڵکی سلۆپی باکوری کوردستانە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە.

وتیشی، بکوژەکە دەستگیر کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

لە زاخۆ شەش ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەرداگیرا

لە زاخۆ شەش ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەرداگیرا

سه‌ربازانى توركیا رێگرى له‌ هاوڵاتیان سێ گوندى زاخۆ د...

سه‌ربازانى توركیا رێگرى له‌ هاوڵاتیان سێ گوندى زاخۆ ده‌كه‌ن بچنه‌وه‌ گونده‌كانیان