سێ داهێنانى کردووە
گەنجێکی داهێنەر فریای نابینایان دەکەوێت
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
گەنجێکی داهێنەر بەردەوام لە خەمی نابینایاندایە و بە داهێنانەکانی ئاسانکاریان بۆ دەکات و رێگاى رۆشنیان پیشان دەدات.
سەروەر عیزەت داهێنەر بە 964ـى وت، ئەمرۆ سێ داهێنانی خۆی نمایش کردووە بۆ نابینایان و لەو رێگایەوە ئاسانکاریان بۆ دەکات لە ژیانی رۆژانەیاندا.
باسی لەوەکرد، ئامێرێکیان بۆ دیاریکردنی رێژەی رووناکییە و ئامێری دووەمیان بۆ وەرگرتنی لێدانی دڵە و ئامێری سێهەمیان بۆ پشکنینی ئاوە، تا بزانرێت شیاوە بۆ خواردنەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح