ئەمڕۆ
وەزیرى دەرەوەى ئێران دەگاتە بەغدا
964+
وریا فەتاح
دواى ئەوەى لە ماوەى رابردوو لەگەڵ مەسعود پزیشکیانى سەرۆک کۆمارى ئێران سەردانى بەغداى کرد، بڕیارە ئەمڕۆ جارێکى دیکە عەباس عێراقچى وەزیرى دەرەوەى ئێران، بگاتە پایتەختى عێراق.
بەپێى هەواڵى میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغداد.
بڕیاریشە لە سەردانەکەیدا عێراقچى لەگەڵ سەرۆک کۆمارى عێراق و سەرۆک وەزیران و وەزیرى دەرەوە کۆببێتەوە.
“گرژییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و بەتایبەت لە لوبنان و رێگریکردن لە تەشەنەکردنى و پشتیوانیکردنى لوبنان، ئامانجى سەردانەکەى دەبن”، میدیا عێراقییەکان وا دەڵێن.