کەرکوک

رووداوێکى هاتوچۆ شەش بریندارى لێکەوتەوە

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

بەهۆى رووداوێکى هاتوچۆ کە لە نێوان سێ ئۆتۆمبیل لە کەرکووک روویداوە، شەش کەس بریندار بوون.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 12.0.2024 بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لە شەقامی فرۆکەخانەی کەرکوک شەش کەس برینداربون و بەشێکیان برینەکەیان سەختە.

ئەحمەد عەلی شایەتحاڵ لە شوێنی روداوەکە بە 964ـی وت،” سێ ئۆتۆمبیل لە جۆری نیسان سێنترا و هوندای ستێشن و هۆندای تاکسیەک بەیەکیانداداوە، بەهۆیەوە شەش کەس برینداربون و برینی دوانیان سەختە و سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانەی کەرکوکی گشتی کران.

لەبارەى رووداوەکە، پۆلیسی هاتو چۆ ئەنوەر مەحمود بە 964ـی وت، لەکاتی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەرکەوتوە پابەندنەبوونى ئۆتۆمبێلى نیسان سێنتراکە و خێرا لێخوڕینى، هۆکارى رووداوەکە بووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە رووداوێکى هاتوچۆدا لە گەرمیان باوک و کوڕێک گیانیان ...

لە رووداوێکى هاتوچۆدا لە گەرمیان باوک و کوڕێک گیانیان لەدەست دا