به‌م نزیكانه ده‌كرێته‌وه
به‌نداوى گۆمه‌سپان له قۆناغى ته‌واوبووندایه
964+
فەرهاد حەسەن
وه‌زیرى كشتوكاڵ ده‌ڵێت، كاره‌كانى دروستكردنى به‌نداوى گۆمه‌سپان گه‌یشتووه‌ته قۆناغى كۆتایی و له ته‌واوبوون دایه، ئه‌مه‌ش دواى هه‌واڵێكی زۆرى وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه و بەم نزیکانەش دەکرێتەوە.
بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى هه‌رێم، له فه‌یسبووكه‌كه‌یدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه بەم نزیکانە كاره‌كانى ئه‌م به‌نداوه تەواو دەبێت ده‌كرێته‌وه، وا بڕیاریشە بۆ ئەمساڵ بە تەواوی ئاوی تێدا گلبدرێتەوە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، بەنداوی گۆمەسپان یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی وەزارەته‌كه‌یان، كه لە جۆری RCC یەو لە کۆتایی 2021 بودجەی بۆ تەرخانکراوە و دەستبەکارەکانی کراوەتەوە و ئێستا ئاوی خەزن کردوە.
ده‌شڵێت، سەرباری قەیرانی دارایی کارەکانی لە تەواوبوندان.
بەنداوەکە توانای کۆگاکردنی نزیکەی 100 ملیۆن مه‌ترسێجا ئاوی هەیە و گرنگیەکی زۆری بۆ هەولێرو دەوروبەری هەیە.