سلێمانى

335 کیلۆ گۆشت و قیمەى قەدەغەکراو دەستى بەسەرداگیرا

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

لە ماڵێکى گەڕەکى ئاشتیی شارى سلێمانى، لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەت دەستیان بەسەر بڕى 335 کیلۆگرام قیمە و گۆشتى قەدەغەکراودا گرت.

کامەران عیزەت نوێنەری ڤێرتێرنەرى لە لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـى وت،”لەسەر زانیاریی ئاسایشی سلێمانی لە ماڵێکدا دەستگیراوە بەسەر 275 کیلۆ قیمە و 60 کیلۆ گۆشتی هیندیدا، کە شیاوی خواردن نین و قەدەغەن لە بازاردا”.

روونیشى کردەوە، ئەو قیمە و گۆشتەى دەستى بەسەرداگیراوە لەناو دەبرێن و خاوەنەکەی رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

لاى خۆیەوە، ئازاد نەبى، نوێنەرى تەندروستى لە لیژنەکانى قایمقامییەت بۆ 964 قسەى کردووە و دەڵێت: ئەو گۆشت و قیمە هیندییە رێگەپێنەدراوە و بە نهێنى دێتە ناوەوە و شیاوى خواردن نییە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی فرۆشگایەكیان د...

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی فرۆشگایەكیان داخست