لە ناوچەی سحێلای زاخۆ
لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
شوفێرێکی باکوور کۆنتڕۆڵێ بارهەڵگرەکەی لەدەستدا و لەگەڵ هاوڕێکەی گیانیان لەدەستدا.
نزیک کاتژمێر 10:00 ەی ئەمشەو چوارشەممە، لەناوچەی سحێلای خۆرئاوای شاری زاخۆ، شوفێری بارهەڵگرێکی تورکی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و بەهۆی سەختی رووداوەکەوە خۆی و هاوڕێکەی گیانیان لەدەستدا.
جەمال هەسن، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964ـی وت، تیمەکەنمان بە چەند خولەکێک گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکانیان دەرهێنا و رەوانەی فریاکەوتن و پزیشکی دادی زاخۆ کران.
ئەحمەد رەمەزان. وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بۆ 964 وتی، تەمەنی ئەو دوو کەسەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە 25 ساڵ بووە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر