"داوامان كردووه نه‌خۆشییه‌كه بنبڕ بكرێت"
كێشه‌ى نه‌خۆشكه‌وتنى گوێزه‌كانى باڵه‌كایه‌تى گه‌یشته وه‌زاره‌ت و زانكۆیه‌ك
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كێشه‌ى ئه‌و نه‌خۆشییه‌ى كه زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه تووشی گوێزه‌كانى باڵه‌كایه‌تى بووه، ئێستا گه‌یشتووته وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزرێته‌وه.
زۆربه‌ى ئه‌و گوێزانه‌ى تووشی نه‌خۆشی بوونه كه‌وتوونه‌ته سنوورى گونده‌كانى رەژدوور، وەڵزە، رایەت و ناحیەی گەڵاڵە له سنوورى باڵه‌كایه‌تیدا.
بەپێی بەدواداچوونی کشتوکاڵی چۆمان، نیشانه‌كانى ئەو نەخۆشیەى لە ناو گوێزەکاندا په‌یدابووه، بریتین له ره‌شهه‌ڵگه‌ڕانى گه‌ڵاى گوێزه‌كه و دروستبوونى جۆرێكی کەڕوو.
دڵشاد حوسێن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی چۆمان بۆ 964 ئاشكراى كرد، بابه‌تى نه‌خۆشیه‌كه‌یان گه‌یاندووه‌ته زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین و وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ، بۆئه‌وه‌ى ئه‌وان له‌رێگه‌ى توێژینه‌وه‌كانیانه‌وه چاره‌سه‌رێكى بنبڕ بۆ نه‌خۆشییه‌كه بدۆزنه‌وه.
وتیشی “به نووسراوى فه‌رمى داوامان كردووه بودجه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه دابین بكرێت و خولیش بۆ خاوه‌ن باخى گوێزه‌كان بكرێته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، نه‌خۆشییه‌كه پێشتر هه‌بووه به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ى ئه‌مساڵ نه‌بووه، كه نیوه‌ى به‌رهه‌مى گوێزه‌كان خراپ بكات.
به‌پێی ئامارێكی كشتو‌كاڵى چۆمان، له سنوورى باڵه‌كایه‌تیدا زیاتر له دووهه‌زار دۆنم دارگوێز هه‌یە، كه دابه‌ش بووه‌ته سه‌ر 450 باخچه‌ى گوێز و به‌رهه‌مى ساڵانه‌شی تا پارساڵ، نزیكه‌ى دوو هه‌زار تۆن بووه.