داهاتی زیاترە لە 800 دۆلار

کچە وێنەگرەکەی هەولێر چێژ لە سەرکێشی دەبینێ

964+
شۆرش هەرکی – هەولێر

کار و بیروڕاکانی، کچێکی بەهرەمەند و تێگەشتوو دەردەخەن، بێگەرد جگە لەوەی وەک وێنەگرێک چێژ لە سەرکێشی دەبینێ، دوای تەواوکردنی بەشی فیزیا، لە کۆلێژی زانستی زانکۆی سەڵاحەدین، پێچەوانەی پسپۆڕییەکەی، کاری وێنەگری دەست پێ کردووە.

ئەو دوو ساڵە، ئەو کارەی کردووە بە سەرچاوەیەکی داهات بۆ خۆی.

جگە لەوەی کاری وێنەگرتن، بۆ ریکلامی گروپ، کۆمپانیا و بۆنەکان دەکات لە هەولێر، ئارەزووی ئەوەی هەیە جوانییەکانی سروشت، لەگەڵ شارستانی کۆن و مۆدێرن تێکەڵ بکات، مەیدانی بوونی کارەکانی زیاتر ‌هیوای بۆ گەشەدان بە کارەکەی دروست کردووە.

بێگەرد سەربەست، دانیشتوویەکی هەولێرە و تەمەنی 24 ساڵە لەگەڵ خێزانێکی پێنج کەسی لە شارەکە دەژی، لە فیچەرێکی 964 وەک پاڵەوان دەردەکەوێت و دەڵێت، بۆ کارەکانی خێزانەکەی و بە تایبەت باوکی هاوکار و پاڵپشتی دەکەن، لە بارەی داهاتی مانگانەشی دەڵێت، “بەهۆی رەنجی کارەکەیەوە مانگانە 800 بۆ 1500 دۆلاری دەست دەکەوێت”.

کاری وێنەگری لە باڵەخانە بەرزەکان، لەلای ئەو چێژی هەیە گەرچی وەک خۆی چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە، ئەوانەی لە چواردەوری ئەون بەردەوام پێی دەڵێن، سەرکێشی بە ژیانی خۆیەوە نەکات و نەچێتە ناوچە بەرزەکان، بەڵام ئەو دەڵێت، “چێژی لێ دەبینێت و لە کۆلێژەوە چاوی لەوە بووە، خۆی بە دامەزراندنی حکومەی گرێ نەداتەوە”.

چێژ بینین لە کارەکەی، وای کردووە هەوڵ بدات لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی و سیمینارەوە، هانی کچانی دیکە بدات، بێنە ناو کارەوە، ئەو وتی، “لەگەڵ مندا چەندین کچی دیکەی بەتوانا هەن، هانیان دەدەم ئەوانیش رۆڵیان هەبێت، من زوو درکم بەوە کرد بۆیە ئێستا بەرهەمەکەی دەخۆم”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

زیاتر لە 50 ساڵە دەرزی و داوەکەی بەدەستەوەیە

زیاتر لە 50 ساڵە دەرزی و داوەکەی بەدەستەوەیە