بەهۆى نەبوونى رێژەى یاسایى

کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق دواخرا

964+

وریا فەتاح

کۆبوونەوەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق دواخرا، ئەوەش بەهۆى نەبوونى رێژەى یاسایى پەرلەمانتاران بۆ دانیشتنەکە.

بەشى راگەیاندنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بڵاوى مردەوە،”ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنەکەی ئەمڕۆى دواخست بەهۆی نەبوونی نیسابی یاسایی”.

دانیشتنەکەى ئەمڕۆ، دوو بڕگەى لەخۆى گرتبوو، بڕگەى یەکەمى دانیشتنەکە تایبەت بوو بە دەنگدان بە پڕۆژەیاساى گەڕاندنەوەى خانوو و زەوی بۆ خاوەنەکانیان، واتا ئەو خانوانەى بەبڕیارى ئەنجومەننى سەرکردایەتى شۆڕش لەسەردەمى رژێمى پێشوو، دەستیان بەسەردا گیراوە..

بڕگەی دووەمی دانیشتنەکەش تایبەت بوو بە دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای باری کەسی.

هەمواری یاسای باری كەسی لە عێراق، مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و گردبوونەوە و خۆپێشاندانی لە شارەكانی عێراق و كوردستانیشی بەخۆیەوەبینیوە، تەنانەت نێردە دیپلۆماسییەکانیش  نیگەرانن و داوا دەکەن رێگری لێ تێپەڕاندنی هەمواری یاساكە بکرێت.

بەشێك لە شارەزایان و چالاكوانانی مافەكانی ژنان و منداڵان، هەمواری یاساكە بە پێشێلكردنی مافەكانی ژنان و منداڵان دەزانن.

ئەم نیوەڕۆیە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە

ئەم نیوەڕۆیە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە