وەزیری تەندروستی:

دەرچووانی کۆلیژەکانی پزیشکی ددان و دەرمانسازیی مۆڵەتی كار وەردەگرن

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دەرچووانی کۆلیژەکانی پزیشکی ددان و دەرمانسازی مۆڵەتی كاركردن وەردەگرن، بەڵام بە مەرجی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی دەبێت.

د. سامان بەرزنجی ئەمڕۆ یەكشەممە 29.9.2024 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، دەرچووانی کۆلیژەکانی پزیشکی ددان و دەرمانسازی لە كوردستان، ئەوانەی بەشداریی خولی راهێنانی تایبەتیان کردووە، دەبنە خاوەنی بڕوانامەی کارکردن، بە مەرجێک ئەو پزیشکانە ماوەی راهێنانیان لە سێ ساڵ کەمتر نەبێت.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوە دا، سەرۆك وەزیرانی مەسرور بارزانی واژۆی لەسەر ئەم بڕیارە كردووە.

وتیشی، دەرچووانی کۆلێژەکانی پزیشکی ددان و دەرمانسازی، بەپێی ئەو رێنماییەی پەسند کراوە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە پۆلینکارییان بۆ دەکرێت، هەریەک لەو دەرچووانە ماوەی راهێنانی کەمتر نەبێت لە سێ ساڵ یان لە نلو راهێنانن لەنێو دامودەزگاکانی تەندروستی، دەبنە خاوەنی مۆڵەتی کارکردن و مۆڵەتی کاری تایبەت بەخۆیان، بۆ ئەوەی بەدەستهێنانی ناونیشانی زانستی لە پیشەکەیاندا دەرفەتی کارکردنیان بۆ بڕەخسێنێت.

بە پێی زانیارییەكانی 964 كە لە سەرچاوەی تەندروستییەوە دەستیكەوتووە، ژمارەی ئەو دەرچووانەی كۆلیژەكانی پزیشكی ددان و دەرمانسازی،  چوار هه‌زار و 413 پزیكشن و  ماوه‌ی‌ نۆ ساڵه‌ چاوه‌ڕوانی‌ رەزامەندی ده‌كه‌ن، هاوكات بەو بڕیارە مۆڵه‌تی‌ كاركردن و كردنه‌وه‌ی‌ كلینكیان پێ ده‌درێت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیاری دامەزراندنی بۆ دەرچوو...

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیاری دامەزراندنی بۆ دەرچووانی پزیشکی هەرێم راگەیاند