"کۆميسیۆن لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکات"

کەوتنی فلێکسی بانگەشەی کاندیدەکان مەترسیان دروست کردووە

964+

شۆڕش قادری

کەوتنی فلێکسی بانگەشەی کاندیدەکان مەترسیان بۆ سەر هاوڵاتیان و شۆفێران دروستکردووە و پارێزگاری هەولێریش دەڵێت، کۆمیسیۆن سەرپێچییەکان دەستنیشان دەکات و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

ئەگەر ئەم رۆژانە بەسەر شەقام و جادەی شارەکانی هەرێمی کوردستان گوزەر بکەیت، دەبینیت کە بە دەیان فلێکس و تابلۆی بانگەشەی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان کەوتوون و چەند جارێکیش زیان بە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان کەوتووە و مەترسی جددیان دروست کردووە.

سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو پرسە و رێکارە یاساییەکان، 964 پەیوەندی بە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرەوە کرد و ئەو وتی، “سەرجەم سەرپێچییەکان لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەستنیشان دەکرێن و دواتر لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکات”.

“هیواداراین هەموو کاندیدە و لایەنە سیاسییەکان پابەندی رێوشوێن و رێکارە یاساییەکان بن”، ئومێد خۆشناو وای وت.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر ئەو پرسە، 964 پەیوەندی بە مەروان محەمەد بەڕێوەبەری لقی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە.

فلێکسى لایەنێک زیانى 4 هەزار دۆلارى بە ئۆتۆمبێلێک گەیا...

فلێکسى لایەنێک زیانى 4 هەزار دۆلارى بە ئۆتۆمبێلێک گەیاند

شارەوانى هەولێر ژمارەیەکى زۆر کاندید سەرپێچى رێنماییە...

شارەوانى هەولێر ژمارەیەکى زۆر کاندید سەرپێچى رێنماییەکانیان کردووە