بارانی بەخوڕیشی تێدایە

با بەهێزەکە نامێنێ و مانگی نوێ باران لەگەڵ خۆی دەهێنێ

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەمشەو تا بەرەبەیانی سبەی، کۆتایی بە با بەهێزەکەی چەند رۆژی رابردوو دێت، کە ژمارەیەک ناوچەی گرتبووەوە، شارەزایەکی کەشوهەوا دەڵێت، بۆ سەری مانگ باران لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەبارێت.

بارانەکە، شەپۆلی بە خوڕیشی تێدایە

چەند رۆژێکە خێرایی بای باکوورو بای باکووری رۆژهەڵات کاریگەری خستووەتە سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، ئەم خێرایی بایە لە ئێوارەی ئەمڕۆ 29ی مانگەوە بەرەو لاوازی دەچێت، بۆ سبەی 30ی ئەیلولی 2024، خێرایی با لە هەندێک شوێن بە لاوازی دەمێنێت، لە هەندێک ناوچە بەرەو کۆتایی دەچێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 29.9.2024، سالار عەلی، شارەزای کەشوهەوا بە 964ی وت، ئێوارەی 1.10.2024، رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە بەدرێژای شەو بۆ 2ی مانگی رۆژی چوارشەممە، بەهۆی دابەزینی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکوور، لەگەڵ هاتن و هەڵکشانی شێیەکی زۆر لە دەریای سوورە و کەنداوی عەرەبی تێکەڵی بارستە هەوا ساردەکە دەبێت.

ئەوەش دەبێتە دروستبوونی چڕبونەوەی هەورەکان و دەگۆڕێت بۆ هەوری پڕ، دواتر لەگەڵ هەورە بروسکە و بارانبارین، کاریگەری خۆی دروست دەکات لەسەر بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەبڕی جیاواز باران دەبارێت، ئەو شارەزایەی کەشوهەوایە وتی، “لە هەندێک شوێن بارانی بەخوڕ و هەورە بروسکە زیادبوونی خێرایی با بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە هەندێک شوێن روودەدات”.

کاریگەری شەپۆلەکە بەم جۆرەیە، (شاری سلێمانی و ناوچە شاخاوییەکانی، شاری هەڵەبجە و ناوچە شاخاوییەکانی، شاری کەرکوک و دەوروبەری و ناوچەکانی گەرمیان، بەشێکی ناوچە سنوورییەکانی هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانی) دەگرێتەوە، سالار عەلی وتی، “لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکات و کاریگەری شەپۆلەکە رۆژی چوارشەممە کۆتایی دێت”.

لە هەرێمى کوردستان پلەکانى گەرما تا رادەیەک جێگیرن و ک...

لە هەرێمى کوردستان پلەکانى گەرما تا رادەیەک جێگیرن و کەشەکە پایزییە

"بایەکی بەهێز بەرەو کوردستان بەڕێوەیە"