11055 کەس بایۆمەتریان دەرکردووە

لە سلێمانی نزیکەی پێنج هەزار خاوەنپێداویستی تایبەت بایۆمەتریان دەرنەکردووە

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی جارێکی دیکە خاوەن پێداویستە تایبەتەکان ئاگادار دەکاتەوە بەمەبەستی دەرهێنانی بایۆمەتری و دەڵێت، کارئاسانی بۆ ئەوانە دەکەین کە رێژەی کەمئەندامییەکەیان 100٪ـە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 29.9.2024، هێمن ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانەی رێژەی کەمئەندامیان لە سەدا سەدە یان لەجۆری (شیزۆفرینیا، بیرکۆڵ، شەلەل دەماخ، داون) پێویست ناکا خۆیان سەردان بکەن بەمەبەستی دروستکردنی بایۆمەتری و (UPN) کەس و کاریان دەتوانن سەردان بکەن و ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆیان بهێنن.

ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) ناسێنەرێکی تایبەتی 13 ژمارەییە بۆ هەموو تاکێک لە هەرێمی کوردستان دیاریکراوە. ئەم ناسنامەیە دەروازەیەکە بۆ دەستڕاگەیشتن بە هەموو خزمەتگوزارییە دجیتاڵییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بە وتەی هێمن ئەحمە، تاوەکو ئێستا 11 هەزار و 55 خاوەن پێداویستی تایبەت بایۆمەتریان دەرکردووە و چوار هەزار و 945 کەس ماون بایۆمەتری دەربکەن.

ئاگادارییەکە بۆ ئەو خاوەن پێداویستە تایبەتانەیە کە هاوکاری کەمئەندامی وەردەگرن، دەبێت کۆپیەکی کارتی نیشتیمانی و ناسنامەی کەمئەندامی بهێنن بەمەبەستی دروستکردنی کۆدی بایۆمەتری.

پێداویستییەکان ئەمانەن: کۆپی (هەویەی کەم ئەندامی و کارتی نیشتیمانی و کۆدی بایۆمەتری) پێکەوە لەسەر یەک لاپەڕە.

“هەر هاوڵاتیەکی خاوەن پێداویستی تایبەت سەردان نەکات هاوکاریەکەی رادەگیرێت”، بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی وا دەڵێت.

ئەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانەی هاوکاریەکەی چوەتە سەر موچەکانیان لە فەرمانگەکان و کارمەندن یان مامۆستان پێویست ناکات سەردان بکەن.

ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی بێ موچەیان کردووە بایۆمەتری ...

ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی بێ موچەیان کردووە بایۆمەتری تەواو نەکەن موچەیان دەبڕدرێت