سەرمایەدارێکی شارەکە بودجەکەی تەرخان کردووە

بەشێک لە یارییەکانی پارکی دەروازەی رانیە نۆژەن کرانەوە

+964

ژێوار خدر

ماوەی چەند ساڵێکە یارییەکانی ناو پارکی دەروازەی رانیە تێکشکاون و ئێستاش سەرمایەدارێکی شارەکە بەشێک لە یارییەکان و هەندێ شوێنی پارکەکەشی  نۆژەن کردووەتەوە، شارەوانی رانیەش پلانی هەیە تەواوی پارکەکە نۆژەن بکاتەوە و پارک و شوێنی یاری زیاتر بۆ منداڵان دروست بکات.

بەکر محەمەد، کارمەندێکی شارەوانی رانیەیە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، لەلایەن سەرمایەدارێکی شاری رانیەوە بەشێک لە پارکەکە و یارییەکانی نۆژەن کراونەتەوە، بەڵام ئەوە بەشێکی کەمی پارکەکەیە و هەمووی نیە.

وتیشی، بڕی ئەو پارەیەی بۆ نۆژەن کردنەوەکە تەرخان کراوە نزیکی سێ ملیۆن دینار بووە، جگە لە نۆژەن کردنەوەی یارییەکان و دابین کردنی یارییەکی زیاتر، بەشێک لە دیوارەکانی پارکەکە بۆیاخ کراونەتەوە و بیهارتۆنەکانیش نوێ کراونەتەوە، لە  داهاتوودا پلانیان هەیە تەواوی پارکەکە نۆژەن بکەنەوە.

روونیشیکردەوە، رانیە شوێنی یاری کردن و پشوودان بۆ منداڵان زۆر کەمە و لە هەوڵدان شوێنی زیاتر بۆ منداڵان دابین بکەن، بەتایبەتیش لە ناو بازار و سەنتەری شار، نەیشاردەوە شارەوانی رەزامەندە لەسەر دابین کردنی شوێن بۆ ئەم مەبەستە.

هاوڵاتیانی چوارقوڕنە 13 ساڵە چاوەڕێی تەواوکردنی پارکی ...

هاوڵاتیانی چوارقوڕنە 13 ساڵە چاوەڕێی تەواوکردنی پارکی دەروازەن