کەمێک لەمەوبەر روویدا

لە رووداوێکى سەختى هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەست دا

964+

کاروان ساڵحى- کەرکوک

لە رووداوێکى هاتوچۆدا کە کەمێک لەمەوبەر لەسەر رێگەى خێراى کەرکوک بۆ بەغدا روویدا، دوو کەس گیانیان لەدەست دا و سێ کەسیش بریندارن.

ئەحمەد ئیسماعیل، شایەدحاڵى رووداوەکەیە و وێنەکانى بۆ 964 ناردووە و وتى،” رووداوەکە لەسەر رێگاى کەرکوک بۆ بەغدا، بەدیاریکراوى لە نزیک ناحیەی عوزێم روویداوە”.

ئاشکراشى کرد کە لە رووداوەکەدا، ژن و پیاوێک گیانیان لە دەستدا و سێ لە مداڵەکانیانیش بریندار بوون.

بەپێى وێنەکان، ئۆتۆمبیلەکە خۆى کێشاوە بەستوونى سەر شەقامەکە و ستوونەکە چووەتە ناو ئۆتۆمبێلەکە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح