بە درەخت دروستیان کردووە

شەقامە تونێلیەکانی کەلارت بینیوە؟

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

کاتێک دەچیتە کەلار، بەناو رێڕەوێکى تونێلیندا دەڕۆیت کە درەختەکان لەسەر رێڕەوى چوار شەقامى سەرەکى شارەکە دروستیان کردووە و سیمایەکى جوانیان بە شارەکە بەخشیتووە.

دارەکان لە هەردولاى شەقامەکەوە بەرەو یەکترى هاتوون و تونێلێکى سەوزیان دروستکردووە و سێبەریان بەسەر شەقامەکەدا کێشاوە.

لە کەلار چوار شەقامى سەرەکى بەم شێوەیەن، کە هەر شەقامێکى نزیکەى 500 دارێکى جۆرى ئەلبیزیاى تێدایە و چوار وەرزى ساڵ سەوزن.

میوانان و هاوڵاتیان کاتێک بە ژێر درەختەکانى ئەو شەقامەدا دەڕۆن، ڤیدیۆى دیمەنى جوانى شوێنەکە دەکەن و ئەو کەسانەشى میوانن سەرسام دەبن بەو جوانییە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئیدارەی گەرمیان: لە هەوڵی گەڕانەوەی رووفاتی ئەنفالکرا...

ئیدارەی گەرمیان: لە هەوڵی گەڕانەوەی رووفاتی ئەنفالکراوان داین