فڕۆکەکە بە ناچاری نیشتەوە

سەرنشینێکى کچ لەناو فڕۆکەیەکى عێراقى گیانى لەدەست دا

964+

وریا فەتاح

فڕۆکەیەکى هێڵى ئاسمانیی عێراقى بە ناچارى لە شارێکى هیندستان نیشتەوە کاتێک لە گەشتدابوو بەرەو چین، ئەوەش بەهۆى ئەوەی یەکێک لە سەرنشینانى گیانى لەدەستدابوو.

بەرپرسانی هیندستان بڵاویان کردەوە، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراقی کە لە بەغداوە بەرەو گوانگژۆی چین دەڕۆیشت، بەپەلە لە شاری کالکوتا لە هیندستان نیشتەوە، دوای ئەوەی سەرنشینێکی کچ لەناو فڕۆکەکەدا گیانی لەدەست دا.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە سەرنشینەکە کچێکی تەمەن 16 ساڵانی عێراقییە، کاتێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەیەکی ئەو شارەى فڕۆکەکەى لێ نیشتووەتەوە، “گیانى لەدەست داوە”.

وتەبێژی دەستەی فڕۆکەخانەکانی هیندستان بڵاوى کردووەتەوە، دەستبەجێ تیمێکی پزیشکی ئامادەبوو لە فڕۆکەخانە چوون بۆ چارەسەرکردنی سەرنشین (دێران سەمیر ئەحمەد) کە نزیکەی 30 خولەک پێش نیشتنەوەی فڕۆکەکە تووشی رووداوێکی کتوپڕ  بووە.

لەگەڵ نیشتنەوەى فڕۆکەکە، کارمەندی تەندروستیی فڕۆکەخانەکە پشکنینیان بۆ سەرنشینەکەی کردووە، بەڵام بینیویانە دڵی وەستاوە.

رووداوەکە، لە گەشتی IA-473 کە 100 سەرنشین و 15 ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی تێدابوو روویداوە،

یەکەم گەشتى ئاسمانى لە بەغداوە بۆ تونس ئەنجامدرا

یەکەم گەشتى ئاسمانى لە بەغداوە بۆ تونس ئەنجامدرا