"خولەکێک بە بێدەنگی بوەستن"

سبەی یەک ساڵ بەسەر رووداوی ئاگرکەوتنەوکەی حەمدانییە تێپەڕدەبێت

964+

شۆڕش قادری

سبەی یەک ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانییە و پارێزگاری موسڵیش داوا لە فەرمانبەرانی دامودەزگا حکومییەکان دەکات، بۆ رێزگرتن لە یادەکە خولەکێک بە بێدەنگی بوەستن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25.9.2024 عەبدولقادر دەخیل پارێزگاری موسڵ لە رێنماییەکدا کە ئاراستەی سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی کردووە، داوا دەکات لە کاتژمێر 8:30 خولەکی بەیانیی سبەینێ پێنجشەممە 26.9.2024، خولەکێک بە بێدەنگی بوەستن، بە یادی کارەساتی دڵتەزێنی ئاگرەکەی حەمدانییە کە لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریـدا روویدا.

ئێوارەی رۆژی 26.09.2023 ئاگرێکی گەورە لە هۆڵی ئاهەنگگێڕانی قەزای حەمدانییەی موسڵ کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 130 کەس گیانیان لەدەستدا و بە دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.

سبەی یەک ساڵ بەسەر رووداوی ئاگرکەوتنەوکەی حەمدانییە تێپەڕدەبێت

ژمارەی گیانلەدەستدانی رووداوەکەی حەمدانیە بەرز بوویە...

ژمارەی گیانلەدەستدانی رووداوەکەی حەمدانیە بەرز بوویەوە

ئەمڕۆ هەشت لە بریندارانی رووداوەکەی حەمدانییە گیانیان...

ئەمڕۆ هەشت لە بریندارانی رووداوەکەی حەمدانییە گیانیان لەدەستدا