رێككەوتن كرا
لەمەودوا بەبێ ڤیزا سەردانی ئیندۆنيسیا بكەن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، رێككەوتنیان لەگەڵ حكومەتی ئیندۆنیسیا كردووە بۆ هەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان هەردوو وڵات، بە تایبەتی بۆ كەسانی خاوەن پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزارین.
وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە 23.9.2024 ئاماژە بەوە كردووە، وەزیری دەرەوە فوئاد حوسێن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیندۆنیسیا ریتنو مارسودی رێككەوتنیان واژۆ كرد بۆ هەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان هەردوو وڵات بۆ كەسانی هەڵگری پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاری.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش باس كراوە، ئامانج لە رێککەوتنەکە پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانە و پەرەپێدانی هاوکارییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵاته، لەسەر بنەمای پرەنسیپی هاوبەشەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەوەش دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئیندۆنیسیا، باسیان لە رێگاکانی ئاسانکاری بۆ هاتنەناوەوەی هاوڵاتیانی عێراقی و ئیندۆنیسیا بۆ ههردوو وڵات کردووە.