چاوەڕوانى بەغدایە
کورتهێنان هەیە و وەزارەتى دارایى لیستى موچە راناگەیەنێت
964+
وریا فەتاح
بۆ دابەشکردنى موچەى مانگى ئاب، 243 ملیار دینار کورتهێنان هەیە، وتەبێژى وەزارەتى دارایى هەرێمیش دەڵێت، لەگەڵ بەغدا لەسەر خەتن بۆ ئەوەى پارەى تەواوکارى موچە بنێرێت.
هونەر جەمال، وتەبێژى وەزارەتى دارایى هەرێم بە 964ـى وت، بەغدا 755 ملیار دینارى ناردووە، بەڵام بۆ دابەشکردنى موچەى تەواوەتى فەرمانبەران و موچەخۆرانى هەرێم بە هاوتاکراوى پێویستە 243 ملیار دینارى دیکە لە بەغداوە بێت و پارەکە ببێت بە 998 ملیار دینار”.
964 پرسیارى دابەشکردنى ئەو 755 ملیارە و راگەیاندنى لیستى موچەى لە وتەبێژى وەزارەتى دارایى کرد و ئەویش لە وەڵامدا وتى،”243 ملیار دینار کورتهینان هەیە لەبەر ئەوە لیستى موچە رانەگەیەنراوە، زەمان چییە بەغدا بینڕێت، ناشکرێت لیستەکە رابگەیەنرێت وەزارەتێک بدەیت و ئەوەى دیکە نا”.
جەختیش دەکاتەوە، لەگەڵ وەزارەتى دارایى عێراق لەسەرخەتن بۆ ئەوەى ئەو پارەیەى ماوە بینێرن و لەگەڵ گەیشتنى لیستى موچە رادەگەیەنرێت.
ئایا داهاتى ناوخۆ ناتوانێت ئەو کورتهێنانە پڕبکاتەو؟
ئەمە پرسیارى 964 بوو بۆ وتەبێژى وەزارەتى دارایى، ئەویش لە وەڵامدا روونیکردەوە کە دوێنێ زیاتر لە 91 ملیار دینارى داهاتى ناوخۆ رەوانەى بەغدا کراوە، ئەوەى تریش بۆ خزمەتگوزارییەکان و دیکە خەرج دەکرێت.