لە قەڵادزێ
ئەو ماتۆڕسوارە دەستگیر کرا کە لە منداڵێکی دا و هەڵهات
964+
شۆڕش قادری
پۆلیسی راپەڕین ئەو ماتۆڕسوارەی دەستگیر کرد، کە هەفتەیەک لەمەوبەر لە منداڵێکی دا و هەڵهات.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “رۆژی 14.9.2024 ماتۆڕێك لە منداڵێکی تەمەن چوار ساڵانی داوە و شوێنی رووداوەکەی جێهێشتووە، منداڵەکەش بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە”.
“هێزەکانمان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دوای بەدواداچون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، ناسنامەی تۆمەتبارەکەیان ئاشکرا کرد”، پۆلیسی راپەڕین وادەڵێت.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 22.9.2024 دوای دەستگیرکردنی، تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 23 لە یاسایی هاتوچۆ راگیراوە.