80 خاوه‌ن پیشه‌ به‌شدارى ده‌كه‌ن

له‌ سبه‌ینێوه‌ تاوه‌كو 6 رۆژ گه‌رمیان خه‌ریكی فێستڤاڵى پاییزه‌ى كه‌لار ده‌بێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بڕیاره‌ سبه‌ینێ شەممە یه‌كه‌مین فێستڤاڵى پاییزه‌ى كه‌لار به‌ڕێوه‌بچێت و سه‌رپه‌رشتیارى فێستڤاڵه‌كه‌ش ده‌ڵێت تاوه‌كو ئێستا 80 خاوه‌ن پیشه‌ ناویان تۆكاركردووه‌ بۆ به‌شداریكردن.

فێستڤاڵه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 10:00ـی سه‌رله‌بەیانی لە پارکی قەڵای شێروانە به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

رامیار ئازاد، سه‌رپه‌رشتیاری فێستڤاڵه‌كه‌ به‌ 964ـى وت، ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین فێستڤاڵى پاییزه‌ كه‌ له‌ كه‌لار به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ماوه‌كه‌شی شه‌ش رۆژ ده‌خایه‌نێت.

وتیشی “ئه‌وانه‌ى تاوه‌كو ئێستا ناویان تۆماركردووه‌ بۆ به‌شداریكردن 80 خاوه‌ن پیشه‌ن و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ تاوه‌كو سبه‌ینێ ئه‌م ژماره‌یه‌ زیادبكات”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ فێستڤاڵه‌كه‌دا به‌رهه‌مه‌كانى كارى ده‌ستى و شیره‌مه‌نى و پیشه‌ جۆراوجۆره‌كانى دیكه‌ نمایش ده‌كرێن.

فێستڤاڵێك بۆئه‌وانه‌ى پیشه‌یه‌ك ده‌زانن به‌ڵام شو...

فێستڤاڵێك بۆئه‌وانه‌ى پیشه‌یه‌ك ده‌زانن به‌ڵام شوێنى ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان نییه‌