ئه‌مڕۆ رۆژى جیهانى پاككردنه‌وه‌ى ژینگه‌یه‌

نه‌بوونى كارگه‌ى ریسایكلین گه‌وره‌ترین گرفتى داهاتوون بۆ ژینگه‌ى هەرێم

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئه‌مڕۆ رۆژى جیهانیی پاككردنه‌وه‌ى ژینگه‌یه‌ و رێكخراوێكی ژینگه‌ییش هۆشدارى ده‌دات كه‌ ساڵانه‌ زیاتر له‌ دوو ملیار تۆ‌ن پاشماوه‌ له‌ جیهان كۆده‌كرێته‌وه‌ و ده‌شڵێت، نه‌بونی كارگه‌ی ریسایكڵین گه‌وره‌ترین گرفتی داهاتووی ژینگه‌ییه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستاندا.

له‌ رۆژى 8.1.2023 كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان به‌ كۆی ده‌نگ له‌ دانیشتنی ژماره‌ 78ـی خۆیدا، بڕیارنامه‌ی 78/122ی “رۆژی جیهانی پاككردنه‌وه‌ی ژینگه‌”ی په‌سه‌ند كرد، بڕیاریدا رۆژى 20ـی ئه‌یلولی هه‌موو ساڵێك وه‌كو رۆژی جیهانی پاككردنه‌وه‌ی ژینگه‌ ده‌ستنیشان بكرێت و ساڵانه‌ یادی بكرێته‌وه.‌

مه‌عروف مه‌جید، سه‌رۆكى رێكخراوی ئاینده‌ بۆ پاراستنی ژینگه‌ به‌ 964 وت، له‌ هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێك له‌ گرفته‌كان زۆربونی پاشماوه‌ی ماڵان و شوێنه‌ گشتییه‌كانه‌، كه‌ مه‌زه‌نده ‌ده‌كرێت رۆژانه‌ زیاد له‌ حه‌وت هه‌زار تۆ‌ن پاشماوه‌ هه‌بێت.

وتیشی “تاوه‌كو ئێستا كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی ماڵان و شوێنه‌ گشتییه‌كان، به‌ هێزی ده‌ستی ئه‌نجام ده‌درێت و كه‌مترین سود له‌ ته‌كنه‌لۆژیا وه‌رگیراوه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، زۆربونی پاشماوه‌كان و فڕێدانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ شێوه‌ی نازانستییه‌ و نه‌بونی كارگه‌ی ریسایكڵین و فڕێدان و سوتاندنی پاشماوه‌ له‌ ئێستا و داهاتوو ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین گرفتی ژینگه‌یی بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێم.

به‌پێی ئاماره‌كانى ئه‌م رێكخراوه‌، به‌رهه‌مهێنانی پاشماوه‌ی ره‌قی شاره‌وانییه‌كان‌ 2.1 ملیار تۆ‌ن بووه‌ ته‌نیا له‌ ساڵی 2023، تاوه‌كو ساڵی 2050 ئه‌م ماره‌یه‌ بۆ 2.8 ملیار تۆ‌ن به‌رزده‌بێته‌وه‌ و زیاتر له‌ دوو ملیار كه‌سیش ده‌ستیان به‌ خزمه‌تگوزاری كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان ناگات، هه‌روه‌ها زیاتر له‌ سێ ملیار كه‌س ئامرازی كۆنترۆڵكراوی وه‌رگرتنه‌وه‌ یان فڕێدانی پاشماوه‌یان نییه‌.

هەولێر رۆژانە دوو هەزار تۆن زبڵی هەیە و ریسایكڵینی نیی...

هەولێر رۆژانە دوو هەزار تۆن زبڵی هەیە و ریسایكڵینی نییە