یەكەمجارە لە كوردستان

لە دەربەندیخان تەكنەلۆجیای ئۆتۆمبێل دەخوێنن

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2024-2025 لە پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان بەشێکی نوێ بە ناوی “تەکنەلۆجیای ئۆتۆمبێل”دەکرێتەوە.

یەکەمجارە ئەو بەشە لە زانکۆ پۆلیتەکنییکەکانی ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.

رزگار عەبدولکەریم، راگری پەیمانگای تەکنیکیی دەربەندیخان بە 964ى وت، “دەرچووانی ئەم بەشە دەتوانن ببنە خاوەن کاری خۆیان لە بواری چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل، زیاتر گرنگی بە وانەی پراکتیکی دەدەین”

“بۆ ئەمساڵی خوێندن خوێندکارانی دەرچووی پۆلی 12 دەتوانن لە رێگەی زانکۆلاینەوە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خوێندن لە بەشی تەکنەلۆجیای ئۆتۆمبێل”، رزگار عەبدولکەریم وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمساڵ دەتوانن نزیکەی 30 خوێندکار بۆ ئەو بەشە وەرگرن، وتیشی، “دنیای ئۆتۆمبێل زیاتر پێش دەکەوێت و بەرەو ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەچێت، ئێمەش دەمانەوێت تێکەڵەیەک لە بەشی کارەبایی و ئای تی و ئۆتۆمبێل بە خوێندکارەکان بڵێینەوە”

پەیمانگای تەکنیکیی دەربەندیخان لە ساڵی 2005 دامەزراوە و شەش بەش لەخۆدەگرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

هیچ بڕیارێکی نوێ دەربارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا نییە

هیچ بڕیارێکی نوێ دەربارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا نییە