کاری دەستی خۆیانە
منداڵانی نەخۆشخانەی هیوا وێنەکانیان نمایش کرد
+964
دیلان محەمەد جەزا
پێشانگایەک بۆ کارە هونەریەکانی منداڵانی توشبووی شێرپەنجەی نەخۆشخانەی هیوا لە پارکی نالی کرایەوە و هیواکانیان نمایش کرد.
سامان کەریم سەرپەرشتیاری پرۆژەی ئارا لە منداڵپارێزی کوردستان بە 964ـی وت، ئەمرۆ پێشانگایەکیان بۆ منداڵانی نەخۆشخانەی هیوا کردوەتەوە، ئەو منداڵانەی ئێستا چارەسەر وەردەگرن و کارەکانیان بە ئەنجام گەیاندووە.
باسی لەوەکرد، ئەو کارانە پاڵپشتی دەورونی و کۆمەڵایەتین بۆ منداڵانی توشبوو کەشێکی دەروونی لە باریشیان بۆ دەرەخسێنن، هەروەها ئاستی هونەری منداڵەکان گرنگی پێ دەدرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی