لە سەڵاحەدین

بەهۆی رووداوی هاتوچۆ چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەست دا

+964

سیروان خورشید – خورماتوو

بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە چوار ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا، رووداوەکە لە ناوچەی نەباعی سەر بە قەزای دوجێلی باشوری پارێزگای سەڵاحەدین روویداوە

عەقید غەسان زوبەیدی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی قەزای دوجێل بە964ـی وت، رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێک.

وتیشی، لەکاتی ئاهەنگی بووک گواستنەوە لەسەر رێگای نەباعی سنووری قەزای دوجێل بارهەڵگرێک کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و بە یەکێک لە ئۆتۆمبێلی بەژداربویی ئاهەنگەکەدا کێشاوە و لەئەنجامدا چوار سەرنشینی ئەو ئۆتۆمبێلە دەستبەجێ گیانیان لەدەست داوە، سەرجەمیان ئەندامی خێزانێکن و دانشتوویی قەزای دوجێلن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا لێکوڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە و شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستگیرکراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی