وەزیرى ئاوەدانکردنەوە:

“وابڕوات منیش دێمە ریزى خۆپیشاندەرانى خەلەکان”

964+

وریا فەتاح

خۆپیشاندانى دوو رۆژ لەمەوبەرى دانیشتوانى خەلەکان، وەزیرى ئاوەدانکردنەوەى بردە ناحیەکە و لەوێوە بەڵێنی دا لە هەفتەى داهاتووەوە کارکردن لە رێگاى دووسایدى دوکان – چوارقوڕنە دەستپێدەکاتەوە، دەشڵیت: ئەگەر پارە بۆ پڕۆژەکە خەرج نەکرێت دێمە ریزى خۆپیشاندەرانى خەلەکان، وتیشی جێگرى سەرۆکى حکومەت وەڵامى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانى ئەوی نەداوەتەوە.

رۆژى 15.9.2024، بەشێک لە دانیشتووانى خەلەکان و گوندەکانى، خۆپیشاندانیان کرد و رێگەى دوکان رانیەیان بۆ ماوەیەک داخست.

ئەمڕۆ سێشەممە، دانا عەبدولکەریم وەزیرى ئاوەدانکردنەوەى حکومەتى هەرێم، سەردانى خەلەکانى کرد و لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەر ئەو رۆژە قسەى لەگەڵ بەڕێوەبەرى ناحیەى خەلەکان کردووە، کە سەردانیان دەکات و دەستپێکردنەوەى کارکردن لە پڕۆژەکە رادەگەیەنێت.

“پڕۆژەى رێگاى دووسایدى دوکان چوارقوڕنە، ساڵى 2011 چووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە و دەبوایە پێش 2014 تەواو بکرێت، هەرچەندە لەو ماوەیەدا مانگانە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار پارە لە بەغداوە بۆ هەرێم هاتووە و داهاتى ناوخۆش لەبندەستى حکومەتى هەرێم بووە و گرفتى دارایى نەبووە، بەڵام تا ساڵى 2019 رێژەى تەواوکردنى پڕۆژەکە کەمتر بووە لە 20%”، وەزیرى ئاوەدانکردنەوە واى وت.

وەک باسى دەکات، لە 2019ـەوە کە وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەى وەرگرتووە رێژەى تەواوکردنى پڕۆژەکەى گەیاندووە بە 45%، بەڵام بەهۆى دروستکردنى گرفت و خەرجنەکردنى پارە بۆى کارکردن لە پڕۆژەکە وەستاوە.

دانا عەبدولکەریم وتیشى،”تەوجیهم داوە بە بەڵێندەر کە دەبێت هەفتەى داهاتوو دەست بە کارکردن بکاتەوە و دوێنیش پەیوەندیم بە قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەت کردووە، بەڵام وەڵامى نەداومەتەوە و دواتر بە نوسینگەکەیم وتووە دەچمە خەلەکان و فەرمان بە بەڵێندەر دەدەم کە دەبێت دەست بە کارکردن بکاتەوە”.

بە وتەى وەزیرى ئاوەدانکردنەوە، داهاتى ناوخۆ بەشى ئەوە لەبەردەستە کە پارەى نەختینە بۆ پڕۆژە ستراتیژییەکان خەرج بکرێت و بیانوو نەماوە.

جەختیش دەکاتەوە، ئەگەر کارکردن لە پڕۆژەکە دەستپێنەکاتەوە و کارکردن بوەستێت، لەگەڵ دانیشتوانى خەلەکان دەست بە خۆپیشاندان دەکات.

بەشێک لە دانیشتوانى خەلەکان و گوندەکانى رێگاى رانیە – ...

بەشێک لە دانیشتوانى خەلەکان و گوندەکانى رێگاى رانیە – بۆ دوکانیان گرت