رێگری لە کۆمپانیایەک کردووە

دادگایەکی فەڕەنسا بانکی ناوەندی عێراقی بە 11 ملیۆن دۆلار پێبژاردن سزادا

964+

ژووری هەواڵ

دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس لە بەرژەوەندی کۆمپانیایەکی بیانی، سزای پێبژاردنی بەبڕی 11 ملیۆن دۆلار سەپاند بەسەر بانکی ناوەندی عێراق.

تۆمەتی سەر بانکەکە ئەوەیە، رێگریی کردووە لە کۆمپانیای کاردنۆ ئێم ئی کە بارەگای نوێی لە بەغدا بکاتەوە و گوایە ئەندازیار و کارمەندانی کۆمپانیاکەش لەلایەن عێراقەوە دەستبەسەرکراون.

مێژووی سکاڵاکەی کۆمپانیای کاردنۆ ئێم ئی دەگەڕێتەوە بۆ 26ـی شوباتی 2023، پێشتریش بانکی ناوەندیی عێراقی بەتۆمەتی “پێدانی زانیاریی ناراست و فێڵ و قۆڵبڕین” ئەم کۆمپانیایەی داوەتە دادگا.

لەسەر سکاڵاکەی بانکی ناوەندی عێراق، بریاری پێنج ساڵ زیندانی بۆ ئەندازیاری کۆمپانیاکە دەرچووە لەگەڵ پێبژاردنی 12 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو.

هەنگاوەکەی بانکی ناوەندی بەهای دۆلار دابەزێنێت؟

هەنگاوەکەی بانکی ناوەندی بەهای دۆلار دابەزێنێت؟