پاسپۆرتی سلێمانی داواکاری هەیە
سێ مەرجی ناو پاسپۆڕت گرفتی بۆ منداڵ و دوورە وڵاتان دروستکردووە
964+
ئەحمەد مستەفا
بەڕێوەبەری پاسپۆڕتی سلێمانی، سەردانی نوسینگەی پەرلەمانی عێراقی کرد لە سلێمانی و لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنە جیاوازەکان یەکیان بینی.
سێ داواکاری و پێشنیاری بۆ هەمواری رێکخستنی پاسپۆڕتی عێراقی، داوە بە پەرلەمانتارەکان، “کە گرفتن و بۆ پاسپۆڕتی چەند چین و توێژێک دروست بووە”.
964 پەیوەندی بە دوو لە ئەندامە بەشدارەکان کرد ئەوان وەڵامیان نەدایەوە، تەنیا سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فەیسبووکەکەی خۆی نوسیوویەتی، “لە دیدارەکە، عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی چەند پێشنیازێکی خستووەتەڕوو تاوەکو لە هەمواری یاسای پاسپۆڕتی عێراق جێی بکرێتەوە”.
بە گوێرەی سۆراغی 964 داواکارییەکان پەیوەست بوون بە؛
– گۆڕینی میکانیزمی دەرهێنانی پاسپۆڕتی منداڵی خوار 18 ساڵ، لەگەڵ باوکی ماف بە دایکیش بدرێت بۆ دەرهێنان.
– تاوانبار مامەڵەکردن لەگەڵ کەسێک پاسپۆڕتی ون کردووە، ئاسان بکرێ.
– ماوەی دەرهێنانەوەی پاسپۆڕت کە سێ مانگی پێویستە، کەمبکرێتەوە و هاوڵاتی دەرەوەی وڵات لە باڵیۆزخانەکان دەریبهێنێت.
بەڕێوەبەری پاسپۆڕتی سلێمانی بە پەرلەمانتارەکانی وتووە، “دەرهێنانی پاسپۆڕت، بۆ منداڵی خوار 18 ساڵ کە بەبێ رەزامەندی و پەنجەمۆری باوکی نەبێ پاسپۆرتی بۆ دەرنایەت، هەروەها ئاسانکاریی بۆ گۆڕینی رێکاری دەرهێنانەوەی پاسپۆرت لەکاتی ونکردنی و دان بە دادگای ئەو کەسانەی بۆ جاری دووەم پاسپۆڕت ون دەکەن”، داواکاری لەسەرە بۆ هەموارکردن.
هەندێک ژن و پیاو هەن، جیابوونەتەوە و منداڵەکانیش ناتوانن بەبێ ئامادەیی باوکیان پاسپۆڕت دەربکەن، 964 سۆراغی ئەو گرفتەی کرد، بەشێک لەو منداڵانەی پێویستە پاسپۆرت دەربهێنن نەخۆشن، لە نائامادەیی باوکیدا، یاسای رێکخستنی پاسپۆرت ماف نادات بە منداڵە ببێت بە خاوەنی پاسپۆڕت.
لە رووى جۆرەوە بەپێی پیتەکان، پاسپۆڕتی عێراقی دیارى دەکریت کە لە مێژووى پاسپۆرتى عێراقدا چەند جۆر (فئە)یەک چاپکراوە، بۆ نمونە ( A ,G, S, H, N, M, F, K,B, )، بەڵام ئێستا تەنیا کار بە پاسپۆرتى جۆرى (A)دەکرێت، وە لە رووى بەکارهێنانەوە لە کاتى ئێستادا، پاسپۆرتى دبلۆماسى، پاسپۆرتى تايبەت، پاسپۆرتى خزمەت و پاسپۆرتى ئاسایى بە هاوڵاتی عێراقی دەبەخشرێن.
دیمەنی کۆبوونەوەی بەڕێوەبەری پاسپۆڕتی سلێمانی و پەڕلەمانتارە کوردەکان؛