بۆ سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان

بالیسان داوای کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دەکات

+964

ژێوار خدر

رێگای ناحیەی بالیسان بەرەو تەواو بوونە، بەڕێوەبەری ناحیەکەش داوای کردووە دوای تەواو بوونی رێگاکە کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دابندرێت، دەڵێت بۆ سەلامەتی گیانی هاوڵاتییانە.

مەهدی مستەفا، بەڕێوەبەری ناحیەی بالیسان بە 964ـی وت، بەهۆی ئەوەی رێگاکە رێگایەکی نوێ و بە خەوشە و هیچ چاڵوچۆڵ و تاسەیەکی تێدا نییە، ئۆتۆمبێلەکان زۆر بەخێرایی لێیەوە رەت دەبن و پێویستمان بە میکانیزمێکە بۆ کەم کردنەوە خێراییان.

ناڕەزایەتی باشترە لەوەی کەسێکمان لەدەست بچێت

وتیشی، ”داوامان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ کردووە، کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگەکە جێگیر بکەن، دەشزانین ناڕەزایەتی خەڵکی لێدەکەوێتەوە، بەڵام ناڕەزایەتی باشترە لەوەی کەسێکمان لەدەست بچێت.”

دەستکرا بە قیرتاوکردنی رێگای بالیسان

دەستکرا بە قیرتاوکردنی رێگای بالیسان