ژنێک مێردەکەی دەسوتێنێت

بەنیاز بووە جارێکی تر هاوسەرگیری بکاتەوە

وێنەی ئۆتۆمبێلە سوتاوەکە – میدیازان

ئەلمدحەتییە: (بابل) – میدیازان

ئەمڕۆ چوارشەممە هێزەکانی نەهێشتنی تاوان لە ناحیەی میدحەتییەی شاری بابل، ژنێکیان دەستگیرکرد کە پێش دوو ڕۆژ بە یارمەتی خۆشەویستەکەی مێردەکەی کوشتبوو و بەرەو دەرەوەی ناحیەکە گواستبویەوە و لەناو ئوتۆمبێلەکەی خۆی سوتاندبووی. 

سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ پەیامنێرەکەی میدیازان ڕایگەیاند “ژنەکە دانی ناوە بەتاوانەکەیدا کە لەگەڵ خۆشەویستەکەی پێکەوە پلانیان بۆ دارشتووە، بەوپێیەی مێردەکەی خۆی کە لەکاتی خەودا بووە لەسەر جێگەکەی بە سەرپۆشەکەی خنکاندوویەتی، دواتر خستویەتییە سندوقی پشتەوەی ئۆتۆمبیلەکەی و بۆ شوێنێكی دەرەوەی ناحییەکەی گواستۆتەوە و دوای ئەوەی لە شوێنی شۆفێر و بەردەم سوکانەکەدا دایناوە سەیارەکەی بەتواوی گڕتێبەریاوە و سوتاندوویەتی، بۆ ئەوەی ئەو ڕووداوە وەکو قەزاوقەدەرێک دەرکەوێت.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەدا ” بەهۆی کێشەی لەگەڵ خێزانەکەی، قوربانییەکە بڕی 15 ملیۆن دیناری قەرزکردووە و وویستویەتی ژنێکی تر بخوازێت، هەر بۆیە ژنەکشی بڕە پارەکەی بردووە و ئەو تاوانەشی ئەنجامداوە”.