کارکردن لە پرۆژەکەدا. فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر
800 هەزار م3 ئاو گلدەداتەوە
زانکۆی بەریتانی پۆندێکی گەورە بۆ هەولێر دروستدەکات
964+
ژووری هەواڵ
زانکۆی بەریتانی نێودەوڵەتی لە هەولێر تێچووی دروستکردنی پۆندێک لەئەستۆ دەگرێت کە توانای گلدانەوەی 800 هەزار م3 ئاوی هەیە و بەردی بناغەکەی دانراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 8.9.2024، بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر رایگەیاند، بەردی بناغەی پۆندی مۆنیۆمێنتی شەهیدان لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانراوە و “دیزاین و دیراسەتی ئەو پۆندە یەکێکە لەهەرە کارە جوانەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری پارێزگای هەولێر”.
دیزاینی پۆندەکە لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر کراوە و تێچووی دروستکردنی یەک ملیار و 500 ملیۆن دینارە کە لەلایەن زانکۆی بەریتانی نێودەوڵەتی دابیندەکرێت.
“ئەو پۆندە نزیکەی 800,000 م3 ئاوکۆگا دەکات سەرەڕای ئەوەی بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری لافاو سودی هەیە سیمایەکی جوانیش بە ناوچەکە دەبەخشێت”، بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر وا دەڵێت.