تابلۆکانتان بینی پرسیار بکەن
تابلۆی هۆشیاری دانرا و پێنجوێن مەترسیدارترین ناوچەی مینە
964+
ئەحمەد مستەفا
تیمەکانی دەزگای مین لە سلێمانی، خەمی سەلامەتی هاوڵاتی و رێبوارانیانە، لە حەوت ناوچەی هەڵەبجە و سلێمانی تابلۆی هۆشیاری مین- یان دانا و داوا دەکەن لەوناوچانە بە پرسیار هاتوچۆ بکرێ.
لەسەر تابلۆکە ژمارە تەلەفۆنی 182 دانراوە، تووشی هەر رووداوێکی نەخوازرا بوون، دەتوان تەلەفۆن بکەن و هێزی ئەمنی دێن بە دەمتانەوە.
مینەکان لەم ناوچانە دانراو، “شاخی قەرەسرد- لە قەزای دوکان؛ ناوچەکانی ملەکەوە و بلکیان – لە قەزای پێنجوێن؛ دوو ڕییانی تەپەتۆڵەکە لەشارەدێی سیروان – پارێزگای هەڵەبجە؛ تەوەنێ – لە شارەدێی بیارە – پارێزگای هەڵەبجە”. لەم ناوجانە تابلۆکانتان بینی هۆشیاربن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.9.2024، موحسین شێخ عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری گشتی مین لە سلێمانی بە 964ی وت، “هەر دوێنێ کێڵگەیەکی مینمان رادەستکردەوە، کە رووبەرەکەی 42 هەزار مەتر بووە، هەزار و 750 مینی تێدا بووە ئەم ئاماژەیەکی مەترسیدارە لەسەر ژیانی خەڵک و رێبواران”.
ئەو وتی، “تابلۆکان ئامانجالێیان ئەوەیە، ناوچەکە مەترسیدارن و بەکارنەهێنرێن، یان بە پرسیاری کەسانی شارەزا بۆ کاری پێویست و دوور لە کێڵگەکانی مین پیادەڕۆی بکرێت”، بەگوێرەی داتاکانی دەزگاکە تائێستا پێنجوێن مەترسیدارترین ناوچەیە کە مینی تێیدا ماوە.
رۆژانی 1-3-4ی ئەم مانگە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆشیارکردنەوە، بە هاوکاری رێکخراوی کۆمیتەی خاچی سوری نێونەتەوەیی (ICRC) هەستاون بە دانانی تابلۆکان، بە قسەی جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مینی هەرێمی کوردستان بێت بۆ 964، بەپێی ئەو رووپێویەی لە دەزگای گشتیی كاروباری مین هەیە 776 كیلۆمەتر چوارگۆشە لەهەرێمی كوردستان مینڕێژ كراوه و حکومەت بە هاوكاری رێكخراوە بیانییە هاوبەشەكان لە دوای ساڵی 1992ى زایینییەوە تا ئێستا توانیویەتى ئەو رێژەیە بۆ 258 کیلۆمەترى چوارگۆشە کەم بکاتەوە.
سهبارهت بهو ناوچانهی به مین چێنراون، “رێژهكهیان له شوێنێك بۆ شوێنێكی تر دهگۆڕێت به شێوهیهك 60%ى دەكەوێتە سنووری پارێزگای سلێمانی و قەزای پێنجوێن، سۆران و چۆمانیش لەو قەزایانەن كە خاكیان زۆر پیسە بە مین و پاشماوەی جەنگی و دواتریش هەڵەبجە و گەرمیان دێن”، جەبار مستەفا وای وت.
تابلۆکانی رێنمایی؛