بۆ مانگی پێنجە

سبەی شایستەی دارایی وانەبێژان لە سلێمانی دەدرێت

964+

ژووری هەواڵ

سبەی چوارشەممە، شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێت لە سنووری پارێزگای سلێمانی دابەشدەکرێت، نوێنەرێکیشیان دەڵێت بۆ وانەبێژانی دهۆک و هەولێریش لە هەوڵدان.

ئەمڕۆ سێشەممە 3.9.2024، عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە 964ـی راگەیاند، سبەی مامۆستایانی وانەبێژ لە سەرجەم پەروەردەکانی سنووری سلێمانی موچەی مانگی پێنجی ئەمساڵ وەردەگرن.

وتیشی، سەرەڕای کردنیان بە گرێبەست، لیستی موچە بەشێوەی وانەبێژ دەبێت.

لەرێکەوتی 25.8.2024، سه‌رۆكى حكومه‌ت، بڕیار دراوه‌ سه‌رجه‌م وانه‌بێان بكرێنه‌ گرێبه‌ست، کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار وانەبێژە.

بڕیاردرا بە دامەزراندنی هەموو مامۆستایانی وانەبێژ لە ...

بڕیاردرا بە دامەزراندنی هەموو مامۆستایانی وانەبێژ لە خوێندنی باڵا