وەزارەتی پەروەردە لینکەکەی بڵاوکردووەتەوە

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی 12ـەی ئامادەیی بڵاوکرایەوە

+964

توانا نەقی

ئەو خوێندکارانەی 12ـەی ئامادەیی کە تاقیکردنەوەی خولی دووەمیان ئەنجامداوە ئێستا دەتوانن ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاویکردەوە، سەرجەم بەشداربووانی خولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکان بۆ پۆلی 12ـەی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 دەتوانن ئەنجامەکانی خۆیان لە رێگەی لینکێکەوە کە بڵاوکراوەتەوە ببینن.

لە رێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن ئەنجامەکان وەربگرنەوە.

کەی ئەنجامی تاقیکردنەوەی بەرایی (تەمهیدی) رادەگەیەنرێ...

کەی ئەنجامی تاقیکردنەوەی بەرایی (تەمهیدی) رادەگەیەنرێت؟

بەشداربووانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم پێکهاتوون لە 104 هەزار و 482 قوتابی لە هەشت پارێزگا و ئیدارەی سەربەخۆ.

وەزارەتی پەروەردە قوتابیان ئاگادار دەکاتەوە کە پەڵپگرتن لەسەر ئەنجامەکان لە 4.9.2024 تاوەکو 8.9.2024 دەبێت دەتوانن لەو ماوەیەدا ئیعتراز بکەن.

کەی ئەنجامی تاقیکردنەوەی بەرایی (تەمهیدی) رادەگەیەنرێ...

کەی ئەنجامی تاقیکردنەوەی بەرایی (تەمهیدی) رادەگەیەنرێت؟