لە سەر رێگای کەرکوک - بەغدا

لە رووداوێکی ھاتوچۆدا شۆفێرێک گیانی لەدەست دا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەسەر رێگەی کەرکوک – بەغدا و بەدیاریکراوی لە نێوان خورماتوو و داقوق، رووداوێکی ھاتوچۆ روویدا و کەسێک گیانی لەدەست دا.

شێروان عەبدولڕەحیم وتەبێژی نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو بە 964ـی وت،”کەمێک لەمەوبەر تەرمی هاوڵاتییەک گەیەندرایە بەشی فریاکەوننی نەخۆشخانەکەمان کە بەھۆی رووداوی ھاتوچۆوە گیانی لەدەست دابوو”.

“رووداوەکە لە نێوان بارھەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری تۆیۆتا کۆرۆلا بووە و شۆفێری کۆرۆلاکە هەر لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەست داوە،” شیروان عەبدولڕەحیم وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، شۆفێرەکە تەمەنی 55 ساڵە و خەڵکی قەزای دووبزی سەر بەکەرکوکە، لە بەغداوە ویستویەتی بگەرێتەوە دووبز، بەڵام لەنێوان رێگای خورماتوو و داقوق تووشی ئەو رووداوە بووە و گیانی لەدەست داوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

ژمارەى گیانلەدەستدانى رووداوێکى هاتوچۆ بۆ 5 کەس بەرز ب...

ژمارەى گیانلەدەستدانى رووداوێکى هاتوچۆ بۆ 5 کەس بەرز بووەوە