هەواڵەکان

موچە دەنگی نیە و گوندێکی دیکەی ئامێدیش بە تەواوی چۆڵکرا

+964

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ 50 رۆژى تەواو بەسەر دواین دابەشکردنى موچەدا تێدەپەڕێت، دوو هەفتەیە هەرچى میدیا و پەرلەمانتارى کوردە لە بەغدا دەڵێن، موچە گەیشت، بەڵام یەک دینار نەچووەتە گیرفانى موچە خۆران و فەرمانبەرانەوە.

دواى ئەوەى وانەبێژانى پەروەردە بڕیارى دامەزراندنیان بە شێوەى گرێبەست بۆ دەرچوو، خۆبەخشانى وەزارەتى ئەوقافیش دەستیان کردووە بە جوڵە و داوا دەکەن دابمەزرێندرێن.

پاسێک لە کەلکەسماق 5 تەقڵەى لێداوە و 33 بریندار و گیانلەدەستدانێکى لێکەوتەوە، تائێستا 26 بریندارى رووداوى وەرگەڕانى پاسەکەى کلکە سماق گەیەنراونەتە نەخۆشخانە، یەکێک لە سەرنشینانى پاسەکەش دەڵێت، چوار پێنج تەقڵەیان لێداوە.

گوندی جمبلکێ لەسنووری قەزای ئامێدی، چوار رۆژە چوڵکراوە موختاری گوندەکەش دەڵێت، بەشی زۆری دانیشتوانی گوندەکە هاتوونەتە پارێزگای دهۆک.