“ شەڕە تەقەبووە “

لە هەولێر کەسێک کوژرا

 +964

شۆڕش هەرکی – هەولێر

لە رووداوێکی تەقەکردندا لە هەولێر کەسێک کوژرا.

کاتژمێر 3:07ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 24.8.2024 بە نامەیەک پەیامنێری 964 ئاگادارکرایەوە لە هەبوونی شەڕێک و تێیدا کەسێک کوژرابێت، بەڵام لەوکاتەدا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی بەردەست نەبوو.

سەرەتا دەنگۆیەکە وا بڵاوبوویەوە کە برینداریش هەبن، 964 قسەی لەگەڵ نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر کرد و رایانگەیاند، “ئێمە ئاگادارکراوینەتەوە لەوەی بریندارێک دێت بۆ ئێرە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتووە.”

موقەدەم ئەردەڵان وتەبێژی ئاسایشی هەولێر بە 964ـی وت، کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەبوو لە نێوان دوو دراوسێ کە کۆگایان هەبووە و  تەقەکراوە و کەسێک گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، ئەو کەسەی کە کوژراوە خەڵکی سنووری شەقڵاوەیە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری