ئاوی بارانی گلداوەتەوە

گوندنشینێك “بە خێر” پۆندێكی بۆ ئاژەڵە كێوییەكان دروست كردووە

+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

پۆندێكی گلدانەوەی ئاوی باران لەلایەن گوندنشینێکەوە لە گوندی حەیدەرەسووری ناوچەی داودەی سەر بەقەزای خورماتوو دروستکراوە و بووەتە سەرچاوەیەك بۆ رزگاركردنی گیانی ئاژەڵە كێوییەكان، ئەمە جگە لەوەی پۆندەکە ئاوی بارانیش گلدەداتەوە.

ھیوا جاسم، ئەو گوندنشینەی پۆندەکەی دروستکردووە، بە 964ـی وت، “پۆندەکە بووەتە جێگەی حەوانەوەی سەدان ئاژەڵ و پەلەوەری کێوی وەک، سووسکە، کەو، ئاسک، گورگ و رێوی و ئەوانی دیكە”.

ئەو پۆندەی لەلایەن گەنجانی باڵەکیانەوە دروستکرابوو تێ...

ئەو پۆندەی لەلایەن گەنجانی باڵەکیانەوە دروستکرابوو تێکدرا

وتیشی، ئەمساڵ توانیویانە رێژەیەکی زۆری ئاژەڵە کێوییەکان لە مرداربوونەوە رزگار بکەن، “ئامانجیش لە دروستکردنی پۆندەکە تەنیا لە پێناو رەزامەندیی خوای گەورەیە”.

“داوا لە پۆلیسی پاراستنی ژینگەی گەرمیان دەکەین، زوو زوو چاودێریی پۆندەکانی سنوورەکە بکەن، چونکە راوچییەکان تینوێتی ئاژەڵان دەقۆزنەوە و ھەوڵی راوکردنیان دەدەن”، هیوا جاسم وای وت.

درێژیی پۆندەکە زیاتر لە 500 مەترە و نزیکەی 70 مەتریش پانە، قووڵیشی پێنج مەتر زیاترە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا