لە خورماتوو
کرێکارێک کەوتە ژێر رافیعەیەک و گیانى لەدەست دا
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
ئێوارەى ئەمڕۆ لە یەکێک لە کارگەکانى بلۆک لە قەزاى خورماتوو،کرێکارێک کەوتە ژێر رافیعەیەک و گیانى لەدەست دا.
خەلیل بەیاتی، مامی ئەو کرێکارکە بە 964ـى وت،”برازاکەم پیشەی شۆفێری رافیعە بووە لە یەکێک لەو کارگانەى بلۆک، لە کاتى بارکردنى بلۆک کەوتووەتە ژێر رافیعەکەیى و بەسەختى بریندار بووە و دواتر گەیەنراوە بە نەخۆشخانە و گیانى لەدەست داوە”.
وەک باسى دەکات، بەهۆى ئەوەى ئەو رافیعەیەى بلۆکى پێ هەڵگرتووە زیاد لە قەبارەى خۆى بلۆکى بەرز کردووەتەوە رافیعەکە کەوتووە و ئەویش کەوتووەتە ژێر رافیعەکە.
“ئەو کرێکارە ناوى خەمیس جاسمە و دانیشتووى گوندى خەسەدارلیە و تەمەنى 43 ساڵە و خێزاندارە، رۆژانە بۆ کارکردن روو لە قەزای خورماتوو دەکات و لە یەکێک لە کارگەکانی بلۆک کار دەکات”، مامى ئەو کرێکارە واى بە 964 وت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح