لە سنووری هەڵەبجە

35 هەزار پەنجەماسی خرایە پۆندی پریس

+964

توانا نەقی

لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە بڕی 35 هەزار پەنجە ماسی دابینکرا بۆ پۆندی پریس لە سنووری هەڵەبجە و خرانە پۆندەکەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کشتوکاڵی گشتی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، ئەو پەنجەماسیانە لەلایەن هۆبەی سامانی ماسی و کشتوکاڵی هەڵەبجەوە و بە دابینکردنی لەلایەن وەزارەتەوە خراونەتە پۆندی پریس.

ستار مەحمود بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە بە 964ـی وت، پۆندەکە ئەمساڵ تەواو بووە و ئەمە یەکەم جارە پەنجەماسی تێدەکرێت و ئێستا 35 هەزاریان تێکردووە.

وتیشی، پۆندەکە زۆر گەورە نییە و توانای گلدانەوەی 140 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە، جگە لە لە سوودی بۆ سامانی ماسی سوودێکی زۆری بۆ ئاودێری گوندەکانی دەورووبەر و کەرتی گەشتیاری ئەو ناوچەیەش هەیە.

پۆندەکە دەکەوێتە گوندی پریس لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و لەسەر رووبەری 14 دۆنم زه‌وى دروستكراوه‌.