بە ئەلیکترۆنی

لە سنووری پارێزگای سلێمانی سیستمی بانگدان یەکدەخرێت

+964

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی بە هاوکاری وەزارەتی ئەوقاف سەرقاڵی یەکخستنی سیستمی بانگدانە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئەوقافی سلێمانی دەڵێت، بڕیار لە بارەی یەکخستنەکەوە دیارە.

هەفتەی رابردوو لیژنەیەکی رێکخستنی بانگ لە وەزارەتی ئەوقاف سەردانی سلێمانییان کردووە و لەگەڵ ئەوقافی سلێمانی، زانایانی ئاینی کۆبوونەتەوە و بڕیاری رێکخستنەوە و یەکخستنی بانگدان دراوە.

هاوژین رەئوف، بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، سنووری پارێزگاکە دەکرێت بە چەند زۆنێکەوە، لە سلێمانی و دەورووبەری کە کاتی بانگدانیان یەکە بەیەکەوە لە مزگەوتەکان بانگ دەدرێت، لە هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان کە کاتی بانگدانیان جیاوازە بەیەکەوە رێکدەخرێن.

وتیشی، “سیستمەکە ئەلکترۆنی دەبێت و ستۆدیۆی بانگدان دروست دەکرێت، چەند بانبێژێکی دەنگخۆش بانگەکان دەڵێن و دواتر ستۆدیۆکە بە مزگەوتەکانەوە دەبەسترێنەوە و کاتی بانگ لە ستۆدیۆکەوە بانگکە لێدەدرێت و لە مزگەوتەکان راستەوخۆ پەخش دەکرێت”.

بەپێی ئاماری ئەوقاف، لە سلێمانی زیاتر لە 700 مزگەوت و لە سنووری گوند و قەزا و ناحیەکانیش ژمارەکە زیاتر دەبێت لە هەزار مزگەوت.

بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا، هەر ناوچەیەک کاتی بانگدانی جیاواز بێت ستۆدیۆی تایبەتی بۆ دروست دەکرێت و ئێستا سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ دروستکردنی ستۆدیۆکان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

سستمى بانگدانى ئه‌لیكترۆنى له‌ زۆربه‌ى مزگه‌وته‌كا...

سستمى بانگدانى ئه‌لیكترۆنى له‌ زۆربه‌ى مزگه‌وته‌كانى كوردستان پێویستى به‌ كاته‌